
پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی سۆران کرا
پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆدا پێشوازی لە"پ.ی.د.شێروان شەریف قرتاس"ی سەرۆکی زانکۆی سۆران، ئەنجوومەنی زانکۆکە کرد.
هاوکات لەکۆبوونەوەیەکدا باس لەپەیوەندییەکانی نێوان زانکۆکانی هەرێم کرا،، لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی زانکۆی سۆران و ئەنجوومەنی زانکۆکە پیرۆزباییان لەدەستبەکاربوونی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر کرد و هیوایان خواست لەکارەکانیدا سەرکەوتوو بێ.