
پ.ی.د.کامەران یونس محمدامین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-هه‌ولێر، پێشوازی له سه‌رۆكی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر كرد
ئه‌مرۆ پ.ی.د.امجد صابر ده‌له‌وی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی و پیرۆزیاییكردن سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێری كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی بۆ سه‌رۆكی زانكۆ و زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره پاڵپشتییه‌كی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی لایه‌نی زانستی و ئه‌كادیمی.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، زۆر سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان و شاندی یاوه‌ری كرد و هیوای خواست هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری به‌رده‌وام له نێوانیان هه‌بێت بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی قوتابییان.