
پ.ی.د.کامەران یونس محمدامین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر سەردانی کۆلێژی كارگێری و ئابووری كرد
لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لە بارودۆخی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانێکی مەیدانی بۆ گشت بەشەکانی کۆلێژ ئەنجامدا.
ھاوکات پ.ی.د.ئهحلام ئیبراهیم ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەکارەکانیدا، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنیدا ھەموو ھەوڵێک بخەنە گەڕ بۆ سەرخستنی پڕۆسەی زانستی لە زانکۆی سەڵاحەدین