
پرۆژه‌ى جێبه‌جێكردنى باڵه‌خانه‌ى كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كان
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ پێشوازى له "د.عومه‌ر ئه‌حمه‌د كێندهرى"ى كونسڵى وڵاتى كوێت له‌هه‌ولێر ، شاندێك له‌سه‌رۆك و نوێنه‌رانى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى كرد.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆ كورته‌یه‌ك له‌مێژووى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێرى خسته روو و باسى له‌هه‌موو ئه‌و چالاكییانه كرد، كه به‌رده‌وام زانكۆى سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامى ده‌دات.
له‌پاشاندا باسى له كه‌مپى زانكۆى كرد، له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ باسى له‌پرۆژه‌ى دروستكردنى باڵه‌خانه‌ى كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كان كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ش كونسڵى وڵاتى كوێت له‌هه‌ولێر باسى له‌وه كرد، له‌رێگه‌ى ده‌زگه‌ى خێرخوازى بارزانى ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنى باڵه‌خانه‌ى كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین –هه‌ولێر ده‌كات.
له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ له‌و میانه‌دا سوپاسى كونسڵگهرى وڵاتى كوێتى كرد، كه ئه‌م ئه‌ركه‌یان خستۆته ئه‌ستۆى خۆیان، ئه‌مه‌ش هۆیه‌كه تا ئه‌و كۆلیژه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێ، هاوكات جه‌ختیشى له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى كوێت كرد، تا له‌ماوه‌ى داهاتوو بتواندرێ له‌زۆرێك لهبوارهكان په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێ.
دواى كۆبوونه‌وه‌كان سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر به‌یاوه‌رى كونسڵى كوێت و شاندى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى سه‌ردانى ئه‌و رووبه‌ره‌یان كرد، كه له‌ماوه‌ى داهاتوو باڵه‌خانه‌ى كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كانى تیایدا دروست ده‌كرێ.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه راگرى كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ڕێوه‌به‌رى بیناكارى زانكۆى سه‌لاحه‌دین ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون.