پڕۆژەی قوتابییانی بەشی ئەندازیاری جیۆماتیک لە كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەلاحەدین، بووە براوەی سێ باشترین پڕۆژە.
شیاوی ئاماژەیە پڕۆژەكە لەلایەن سێ قوتابی داهێنەر بە ناوەكانی "زینە سفین سلیمان" و "سانا داود سلیمان" و "سحر فواز یونس" ئامادەكرابوو.
پڕۆژەكە بە مۆدێلی سێ ڕەهەندی وردی بەشی ئەندازیاری جیۆماتیک کە لەڕێگەی فۆتۆگرامێتری مەودای نزیکەوە دروستکراوە و دەرەوەی لە ڕێگەی فۆتۆگرامێتری لەسەر بنەمای درۆنەوە گیراوە؛ ناوەوە بە بەکارهێنانی سکانکردنی لەیزەری زەمینی بەدەست هاتووە. پۆینت کڵاود لە هەردوو سەرچاوەکە یەکگرتووە بۆ هەڵسەنگاندنی یەکگرتنی بێ کێشەی ڕێکخستنی فەزایی لە نێوان کۆمەڵە داتاکانی ناوەوە و دەرەوە."
بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیاری پڕۆژە "د. دانەر حسن تاڵەبانی" و قوتابیانی داهێنەر دەكەین.