هەشت زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستان (سەلاحەددین، پۆلیتەکنیكی هەولێر، پۆلیتەکنیكی دهۆك، ڕاپەڕین، سلێمانی، پۆلیتەکنیكی سلێمانی، هەڵەبجە، هەروەها چەرمۆ) لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەشداری یەکەم کۆبونەوەی ئیراسمەس پلەس تایگریس-ئەوروپیان کرد کە لە ٧-١٠ نۆڤەمبەری ٢٠١٧ ئەنجامدرا لە زانکۆی جۆرج ئۆگەست لە گۆتینگن-ئەڵمانیا. زانکۆکانی بەشدار، بوون بە ئەندامی هەمیشەیی ئەم پڕۆژەیە. ئامانجی پڕۆژەکە بریتییە لە کرانەوەی زانکۆکانی کوردستان بە ڕووی جیهاندا. پرۆژەکە بە هاوکاری یەکێتی ئەورپا پاڵپشتی دارایی دەکرێ بۆ ماوەی سێ ساڵ لە دەسپێكی ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ تاوەکو ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠. ناونیشانی پڕۆژەکە بریتیە لە "وەگەڕخستنی کاری باش و پاڵپشتی لە ستراتیژییەکانی بە جیهانی بوون لە کوردستان- تایگریس".
شایەنی باسە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین پ.ی.د. ئەحمەد دزەیی هەروەها پ.ی.د محمد عزیز بەشداربوون لە کۆبونەوەکەدا و سیمینارێکیان دەربارەی زانکۆی سەلاحەددین پێشکەشکرد.