
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێکخراوی ماکگرۆ هیڵ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، ڕاگر، سەرۆکی بەش و مامۆستایانی زانکۆ
بە ئامادەبوونی دکتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و مامۆستا و قوتابیانی گشت بەشەکانی زمانی ئینگلیزی لە کۆلیژەکانی پەروەردەو زمان، لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین، سمینارێک بەناونیشانی (پرۆگرامی تازەی ٢٠١٩ی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی زانکۆ) بۆ (Dr. Lefteris Souris) بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دامەزراوەی (McGrow Hıll Educatıon) بەڕێوەچوو. لە سمینارەکەدا دکتۆر لێفت رایز سوارێز بە تێروتەسەلی تیشکی خستە سەر نوێترین رێگاو شێوازەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بەتایبەتی بۆ قوتابیانی زانکۆ، هەروەها باشترین و چاکترین پرۆگرامی خوێندن بۆ زمانی ئینگلیزی خستەڕوو. هەر لە درێژەی سمینارەکەدا مامۆستا و قوتابیانە راو سەرەنجیان بەشێوەیەکی ئەکادیمی خستەڕوو. شایەنی باسە دامەزراوەی (McGrow Hıll Educatıon) ماوەی ١٢٨ ساڵە دامەزراوە، ماوەی پەنجا ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات و چەندین توێژینەوەی جیاجیای لەم بوارەدا هەیە و پەیوەندی پتەوی زانستی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا هەیە