
پێشكهشكردنی دیاری له لایهن سهرۆكی زانكۆ به بهڕێز پرۆفیسۆر شوكریه ڕهسول
بە ئامادەبونی دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و نوسەران و ئەندامانی پەرلەمان و مامۆستایانی زمانی کوردی گشت زانکۆکانی کوردستان، لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەلاحەدین بە پشتگیری زانکۆی سەلاحەدین ژمارەیەک مامۆستای پسپۆڕی زمانی کوردی لە زانکۆکانی کوردستان مەڕاسیمێکیان رێکخستن بۆ رێزگرتن لە هەوڵوماندوبونی چەندین ساڵەی پرۆفیسۆر دکتۆرە شوکریە رەسوڵ ئیبراهیم شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی.
لە مەڕاسیمەکەدا وتاری لێژنەی ئامادەکاری مەڕاسیم لەلایەن دکتۆرە تانیا نورەدین و وتاری زانکۆی سەلاحەدین لەلایەن دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و وتاری یەکێتی نوسەرانی کورد لەلایەن مەسعود پەرێشان و وتاری مامۆستایانی زمانی کوردی لە زانکۆکانی سلێمانی و سەلاحەدین و سۆران و دهۆک پێشکەشکران، کە هەریەکەیان ئاماژەیان بە رۆڵی پرۆفیسۆر شوکریە رەسوڵ دەکرد لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی کە لە ماوەی تەمەنی زانکۆیی دا خزمەتی زۆری ئەو بوارەی کردوەو وەک تاکە ئافرەتێکیش ئەسپی خۆی تێدا تاو داوەو بۆتە جێگەی شانازی هەموو گەلی کورد، هەر لە مەڕاسیمەکەدا خەڵاتی هەریەکە لە زانکۆی سەلاحەدین و لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و رۆژنامەی خەبات و یەکێتی نوسەرانی کوردو یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ئەکادیمای کوردی و مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان پێشکەش بە پرۆفیسۆر شوکریە کرا، ئەمە جگە لە خوێندنەوەی چەندین پارچە شیعر لەلایەن شاعیری گەنج رێدار سابیر خوێنرانەوە. شیاوی باسە دکتۆرە شوکریە رەسول جگە لەوەی مامۆستابوە لە بەشی زمانی کوردی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین و ماوەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بوەو لە پارێزەرێکی دڵسۆزی مافەکانی ژنان بوە و