
پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له كتێبێكدا قوناغه‌كانى ژیانى خسته روو
هه‌ر له‌وێدا وتارى بنه‌ماڵه‌ى هۆزى دزه‌ییان خوێندرایه‌وه و تیایدا باس له‌هه‌موو هه‌وڵ و چالاكییه‌كانى پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى كرده‌وه له‌زۆربه‌ى قۆناغه‌كانى ژیانیدا، باسیشى له‌وه كرد، كه وه‌ك نیشتمانپه‌روه‌رێك چالاكییه‌كانى ئه‌نجامداوه و هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامبووه بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه و چالاكییه زانستییه‌كان، هاوكات جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ى هۆزى دزه‌ییان هه‌رده‌م جێگه‌ى شانازیى بووه و هه‌رده‌میش جێ په‌نجه‌ى دیار بووه له به‌ره‌و پێشبردنى زانست له‌كوردستان به‌گشتى له‌هه‌ولێر و زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌تایبه‌تى.
له‌پاشاندا د.نه‌بیل عادل فه‌خرى وه‌ك هاوڕێیه‌كى ته‌مه‌نى پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى چه‌ند یاده‌وه‌ریه‌كى باسكرد، كه له‌قۆناغه‌كانى ژیاندا كارى و چالاكییه‌كانى بینووه هه‌ر له‌و كاته‌ى بۆته موعید، له‌پاشاندا بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆراى وه‌رگرتووه.
هاوكات د.سه‌ڵاحه‌دین یاسین به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌ى كه‌مپى زانكۆ سه‌باره‌ت بهكهمپى زانكۆ وتارێكى پێشكه‌شكرد و تیایدا باسى له‌رۆڵى سه‌رۆكى زانكۆ كرد، كه
له‌زۆربه‌ى كاره‌كانى كه‌مپدا چرٍِبۆتهوه و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كومپى زانكۆ وه‌ك خه‌مى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى زانكۆیه و هه‌رده‌میش كار ده‌كات تا پرۆژه‌ى كه‌مپى زانكۆ ده‌ست به‌كاره‌كانى بكات.
هه‌ر له‌وێدا بروسكه‌ى پیرۆزبایى چه‌ندین كه‌سایه‌تى عێراقى و عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى خوێندرایهو و هه‌مووشى باسیان له كار و چالاكییه‌كانى سه‌رۆكى زانكۆ ده‌كرده‌وه، كه به‌گیانێكى لێبورده‌یه‌وه كارى ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر یه‌ك له‌وتار و بروسكه‌ى د.فاتح عه‌بدولسه‌لام سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى زه‌مانى له‌نده‌نى، د.سوڵتان ئهبوعورابى عدوان سه‌رۆكى پێشووى زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان خوێندرایه‌وه.
م.هۆشمه‌ند ره‌فیق وه‌ك نووسه‌رى كتێبه‌كه وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و تیایدا باسى له‌و خاڵانه كرد، كه قوناغه‌كانى پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى پێیدا تێپه‌ڕیووه و گوتیشى لهساڵانێكى زووه‌وه له‌نزیكه‌وه پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆ ده‌ناسم و هه‌رده‌م وامبینووه به‌جۆش و خرۆشه‌وه كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات بیرۆكه‌ى ئه‌م كتێبه‌ش له‌وه‌وه هات تا زۆربه‌ى كاره‌كانى وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌كادیمى لێهاتووه دیكۆمێنت بكرێ.
هاوكات پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى له‌وێدا وتارێكى سه‌باره‌ت به‌و كتێبه خوێنده‌وه و تیایدا باسى له‌به‌شێك له‌قۆناغه‌كانى ژیانى كرد و له‌نێوه‌ندى هه‌موو بابهتهكان جه‌ختى له‌پرۆژه‌ى كه‌مپى زانكۆ كرده‌وه و به‌خه‌مى خۆى زانى و هیواى وایه رۆژێك دابێ ئه‌و پرۆژه یه جێبه‌جێ بكرێ.
هه‌ر له‌وێدا به‌واژووى خۆى كتێبه‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد.