
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
٤۱ ساڵ به‌سه‌ر تاوانێكی گه‌وره تێدەپەڕێت کە ڕژێمی پێشووی عێڕاق دەستی بە وێرانکردنی گونده‌كانی کوردستان بارزان کرد و ٨ هەزار کەسی لەپیاو و ئافره‌ت و لاوانی بارزانی برد و پاش دەستبەسەرکردنیان له بیابانه‌كانی باشووری عێراق جینۆسایدکران و تا ئێستا تەنها روفاتی ٦٠٠٠ کەس دۆزراونەتەوە و گۆڕی ٢٠٠٠ کەس هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و تاوان و زۆڵمه‌ی ده‌رهه‌ق به بارزانییه‌كان كرا له‌به‌ر شۆڕشگێڕی و كوردبوونیان بوو، دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌لی كورد ویستیان به ئه‌نفال و جینۆساید‌كردن ئازادی و كورد په‌روه‌ری شۆڕشگێری له بیر گه‌لی كورد ببهنەوه و ئیراده‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان تێكبشكێنن، به‌ڵام ئیراده‌ی شۆرشگێری و ئازادیخوازی گه‌لی كورد به‌هێزتر بوو له زه‌بر و زه‌نگی ڕژێمی به‌عس.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین له ئاوه‌دانی و خزمه‌تكردن و پێشووه‌چوونی سیاسی و سه‌ربازی و كلتووری و پێكه‌وه ژیان به‌رهه‌می شۆڕش و قوربانیدان و خوێنی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مانه و ئێمه‌ش به گیان و خوێن پارێزگاری لێده‌كه‌ین.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر