
په‌یامی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له یادی ٤٠ ساڵه‌ی ئه‌نفالی بارزانییه‌كاندا.
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ ٤٠ ساڵ به‌سه‌ر تاوانێكی گه‌وره‌ی ڕژێمی پێشووی عێڕاق تێده‌په‌ڕێت، ٤٠ ساڵ بەر لە ئێستا، له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ لە کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی لە ساڵی ١٩٨٣دا، ڕژێمی پێشووی عێراق دەستی بە وێرانکردنی گونده‌كانی کوردستان و سووتاندنی گونده‌كانی بارزان کرد و ٨ هەزار کەس لەپیاو و ئافره‌ت و لاوانی بارزانی برد و پاش دەستبەسەرکردنیان رەوانەی بیابانه‌كانی باشووری عێراق کران، کۆمەڵکوژکردنی بارزانیەکان بەوشێوەیە دەستیپێکردو تێیدا ٨ هەزار بارزانی جینۆسایدکران.
ناوچەی بارزان، ناوەندێكی گرنگ و ستراتیژی شۆڕشی نەتەوەیی کوردستان بووە و لەسەردەمی دیکتاتۆریەتی سەدامیشدا ناوەندبوونی خۆی لەشۆڕشی کوردان‌دا پاراستبوو.
٨٠٠٠ بارزانی، بەر شەپۆلی وەحشیگەریەکانی حکوومەتی بەعسی عێراق کەوتن و جینۆسایدکران، بەشێوەیەکی وەها دڕندانه ئەو کارەساتە روویدا کە هەتا ئێستا و پاش ٤٠ ساڵان تەنها روفاتی ٦٠٠٠ کەس دۆزراونەتەوە، تا ئێستا روفات و گۆڕی ٢٠٠٠ کەس هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌ركرده‌كانی کورد چه‌كی شه‌ره‌ف و كهرامهتییان كرده شان بۆ ئه‌وه‌ی لە نیشتمانی خۆیاندا خاوەن دەسەڵات و سەروەری بن، ئه‌و بڕیاره بۆ رژیمی بەعس برینێکی قورس بوو، هەربۆیە ده‌ستیانكرد به جینۆسایدكرنی گه‌لی كوردستان.
ئه‌و تاوان و زۆڵمه‌ی ده‌رهه‌ق به منداڵ و لاو و ژن و پیاوی بارزانییه‌كان كرا له‌به‌ر شۆڕشگێڕی و كوردبوونیان بوو، ئامانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌لی كورد ئه‌وه‌بوو، به ئه‌نفال و جینۆساید‌كردن ئازادی و كورد په‌روه‌ری شۆڕشگێری له بیر گه‌لی كورد ببهنەوه و ئیراده‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان تێكبشكێنن، به‌ڵام ئیراده‌ی شۆرشگێری و ئازادیخوازی گه‌لی كورد پۆلاین و به‌هێزتر بوو له زه‌بر و زه‌نگی ڕژێمی به‌عس، له ئه‌نجامیشدا بیری شۆڕشگێری و ئیراده‌ی پۆڵاین به‌سه‌ر تۆقاندن و ترس سه‌ركه‌وت و گه‌لی كورد بووه خاوه‌ن هه‌رێم و حكومه‌ت و بیری ئازادیخوازی.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین له ئاوه‌دانی و خزمه‌تكردن و پێشووه‌چوونی سیاسی و سه‌ربازی و كلتووری و پێكه‌وه ژیان به‌رهه‌می شۆڕش و قوربانیدان و خوێنی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مانه و ئێمه‌ش به گیان و خوێن پارێزگاری لێده‌كه‌ین.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر