
په‌یامی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌بۆنه‌ی ڕاپه‌ڕێنی جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر
بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
به بۆنه‌ی ۳۳ ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێری خۆنه‌چه‌مێن و چاونه‌ترس، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه خۆڕاگره‌كانی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه قاره‌مان و گیان فیداكانی نیشتمان ده‌كه‌م.
جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێری خۆڕاگر وه‌ك هه‌میشه دژی داگیركاری و زوڵم و سته‌م وه‌ستاون و ژێر ده‌سته‌ییان قه‌بوڵ نه‌كردووه و له ڕێككهوتی ۱۱ ـی ئازاری ساڵی ۱۹۹۱ هاوشانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی داگیركاری و ژێرده‌سته‌یی وه‌ستانه‌وه و به‌هێز و ئیراده‌ی پۆڵاین هه‌ولیری دڵگیر و پایته‌ختی ئارامی و پێكه‌وه ژیانییان له ڕژێمی پێشووی عێڕاق پاككرده‌وه.
له‌م یاده مه‌زنه‌دا پیرۆزبایی له خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی هه‌ولێر ده‌كه‌م و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نه‌وێنم
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.