
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان.
قوتابییانی سه‌ری ڕم، لاوانی قه‌در گران، خۆشحال و شه‌ره‌فمه‌ندم له‌م یاده پڕ شكۆ و مه‌زنه‌دا یادی ئه‌م رۆژه مێژووییه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و ماندوونه‌ناس ده‌كه‌مه‌وه.
به‌بۆنه‌ی ۱۸ـی شوبات و ۷۱ـهمین ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ردوو ڕێكخراوی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێرتان لێده‌كه‌م.
هەگبەی مێژوویی كادیرانی ئه‌م دوو ڕێكخراوه پڕە لەسەروەری و قوربانیدان و خزمه‌تكردن، بەدرێژایی مێژووی خه‌باتی كاركردنییان به‌شێكی گرنگبوونه له تێکۆشان، پێویسته به‌یه‌كه‌وه وه‌ك یه‌ك تیمی كاریگه‌ر هانی زیاتری قوتابییان و لاوان بدەین بخوێننەوە و خۆیان لە بواری مەعریفەو زانست پێبگه‌یه‌نن، چونکە ئایندەی وڵات چاوەڕێی هێزی قوتابییان و لاوانە.
ده‌بێت هه‌موومان شێوازی کار‌و بیرکردنەوەكانمان لەگەڵ دۆخ و باری میللەتەکەمان بگونجێنین و لەم دۆخەی هەیە یارمەتی حکومەت و دامه‌زراوه ئه‌كادیمی و كارگێڕییه‌كان بده‌ین و ڕووبەڕووبونەوەی چەواشەکارییهكانی دووژمنان ببینه‌وه و كار بۆ سه‌رخستنی كار و پڕۆگرامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌كه‌وته‌كان بكه‌ین.
له‌م بۆنهیهیدا ده‌ستخۆشی و پێزانینی تایبه‌تیم بۆ سكرتاریه‌تی یه‌كیتی قوتابییان و ئه‌ندامان و كادیران هه‌یه كه به‌رده‌وام هاوكار و هه‌ماهه‌نگن بۆ خزمه‌تكردنی قوتابییان و لەم ساڵیادەدا دووبارە بەکاری هاوبه‌شی خۆماندا ده‌چینه‌وه و گرفتەکان دەستنیشان ده‌کەین بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری قوتابییان.
قوتابییان و لاوان ئێوه نه‌وه‌یه‌كی خوێن گه‌رم و به‌ئه‌زموونی میلله‌ته‌كه‌مانن، هیواخوازم ته‌مه‌نی لاوی و ئه‌زموونی به‌بڕشتی خۆتان به‌خت بكه‌ن بۆ پێشكه‌وتنی زانست و به‌ره‌وپێشبردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی.
با له‌م ڕۆژه مه‌زن و دڵگیره‌دا په‌یمانی سۆز و وه‌فا بۆ خزمه‌تكردنی كوردستان و ڕێگه‌ی ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان دووپاتبكه‌ینه‌وه.
له كۆتاییدا، هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیتان بۆ ده‌خوازم، هیوادارم هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه وه‌ك یه‌ك تیمی كاریگه‌ر، كاربكه‌ین بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و مه‌عریفی گه‌نجان و لاوان.
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر