
په‌یامی سه‌رۆکی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به بۆنه‌ی ۸ـی مارس و ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان.
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به بۆنه‌ی ۸ـی مارس و ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سەلاحەدین ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان و قوتابییان و فه‌رمانبه‌رانی ئافره‌ت ده‌كه‌م له زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
ئافره‌تان و خانمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشه‌نگن له به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆ و كاروباری كارگێڕی و له‌ماوه‌ی ڕابردوو توانا و هێزی ئافره‌تانی زانكۆ سه‌لمێنه‌ری به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆ بوون له ڕووی زانستی و كارگێڕییه‌وه، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له تواناكانتان ده‌كه‌ین و پارێزگاری ماف و ئه‌ركه‌كانتان دەبین و به هه‌موو توانایه‌كمان به رگریتان لێدهكەین و هه‌وڵى جدى ده‌ده‌ین بۆ نه‌هێشتن و بنبڕ‌كردنى توندوتیژی دژی ئافره‌تان.
به‌رز و شكۆدار بێت يادى هه‌شتى مارس، دڵخۆشم به هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری مامۆستای ئافرەت له پله‌ی ئه‌كادیمی گه‌وره و جۆراوجۆر له زانكۆی سه‌لاحەدین.
له كۆتاییدا له‌پێناو دابینکردنی ماف و دادپه‌روه‌ری و یەکسانیدا كار بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئافره‌تانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر ده‌كه‌ین.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر