
په‌یامی سەرۆکی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جەژنی ئەکیتۆ .
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانکۆی سەلاحەدین- ھەولێر، بەبۆنەی جەژنی (ئەکیتۆ)، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم.
لەگەڵ هاتنه‌وه‌ی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئاشووريی بابلى ٦۷۷۳ (ئەکیتۆ ) دووپاتى دهكهينهوه كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، وه‌ك هەمیشە به يهكترقبووڵكردن و لێبوردەیيی ئایینی و نەتەوەیی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى له كلتوورى فره‌يى و تهبايى نێوان قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبەران ده‌كه‌ین.
هیواى جه‌ژنێكى خۆش و ئارامتان بۆ ده‌خوازم.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.