
وۆرک شۆپێکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین له سەرپهرهپێدانی هه‌واڵی زانکۆی
له سه‌نته‌ری رۆشه‌نبیری زانکۆی سه‌لاحه‌دین وۆرک شۆپێکی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی هه‌واڵی زانکۆیی و چۆنیه‌تی نوسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و چالاکیه‌کانی زانکۆ به‌رێوه‌چوو.
به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین بۆ کاروباری زانستی (د.مسته‌فا عه‌تار) و به‌رپرسی راگه‌یاندنی کۆلیژه‌کانی زانکۆ و نوێنه‌ری گشت به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی زانکۆ، وۆرک شۆپێک به‌رێوه‌چوو له‌لایه‌ن مامۆستا بیلال سعید سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی هه‌واڵی زانکۆیی و شێوازه‌کانی نوسینی هه‌واڵ و رێگاکانی بڵاوکردنه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی زانکۆ
له وۆرک شۆپه‌که‌دا بیلیل سعید له سه‌ره‌تادا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌م که‌موکورتیانه‌ی له ماڵپه‌ر و پێگه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌لیکترۆنیه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین هه‌یه له‌روانگه‌ی میدیاییه‌وه. پاشان به درێژی باس له‌و پێشنیارانهکرا که پێویستن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌واڵی زانکۆیی و رێگه دروست و کاریگه‌ره‌کانی نوسینی هه‌واڵ و راپۆرتی تایبه‌ت به چالاکیه‌کانی زانکۆ. له میانه‌ی گفتوۆکاندا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه که پێویسته کار له‌سه‌ر به‌هێزکردنی لینکه‌کانی په‌یوه‌ندی کۆلیژ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی زانکۆ بکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها مامۆستا بیلال له‌رێگه‌ی چه‌ند ته‌کنێکی تازه‌وه به‌شداربووانی وۆرک شۆپه‌که‌ی ئاشنا کرد به چۆنیه‌تی نوسینی هه‌واڵ و بڵاوکردنه‌وه‌ی له ماڵپه‌ری فه‌رمی زانکۆ و پێگه‌کانی له سۆشیال میدیای تایبه‌ت به زانکۆ.
مامۆستا بیلال سه‌عید سه‌رۆکی ئینیستیوتی ئابووری به ژماره‌یه و هاوکات یه‌کێکه له راگه‌یاندکاره به تواناکانی میدیای کوردی و له چه‌ندین تۆری میدیایی به‌ناوبانگ کاری کردووه.