
پانێڵی لێككهوته یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جینۆسایدی كوردی فه‌یلی
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی 3 ی 5 ی 2023 به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و توێژه‌ر و مامۆستایانی زانكۆ هاوبه‌شه‌كان و زانكۆكانی كوردستان دوومین ڕۆژی كۆنفڕانسی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان جینۆسایدی كوردی فه‌یلی به‌ڕێوه‌چوو.
له چوارچێوه‌ی ڕۆژی دووه‌م و به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانس پانێڵێك به‌ڕێوه‌چوو به ناونیشانی لێككهوته یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جینۆسایدی كوردی فه‌یلی.
له‌م پانێڵه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێز محسین دزه‌یی و ڤاڵا فه‌رید و عه‌بدولسه‌لام فه‌یلی به‌شدار بوون و بەپووختی باسیان لەکاریگەری و لێککەوتەکانی وەرگرتنەوەی رەگەزنامە و هەموو نووسراوێکی فەرمی لەکوردە فەیلییەکان کرد، له دواییدا هەمووان ئاوارەی ئێران کران، واتە نەرەگەزنامەی عێراقیان هەبوو، نە بەهاووڵاتی ئێرانی دادەنران، بەشێکی زۆریان لەکاتی ئاوارەیدا لەبن خێوەتی ئاوارەیی مردن و بەشێکیان لەرێگەی هەندەران لەدەریاکاندا خنکان.
ئێستاش حکومەتی عێراق چەندین ئاستەنگ و کۆسپ دەخاتە بەردەمیان تا رەگەزنامەی عێراقی وەربگرن، واتە عێراق تا ئێستا بەشێوەیەکی رەگەزپەرستانە مامەڵە لەگەڵ کوردانی فەیلی دەکات،.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.