
پانێڵی " خۆپارێزی لە نەخۆشی لەنێوان شەرع و زانست " ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ۱٦ ی ۱۱ ی ۲٠۲۲ لە سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ (د. ئیدریس قادر حمدامین) و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی و بەشێک لە مامۆستایان وقوتابیان، پانێڵێک لەژێر ناونیشانی " خۆپارێزی لە نەخۆشی لەنێوان شەرع و زانست دا" کە دوو سیمیناری لەخۆگرتبوو، ئەنجامدرا.
پانێڵەکە بۆ هەریەکە لە بەڕێزان (پ.ی.د. زکریا عبدالرحمن حمد) بە ناونیشانی (خۆپارێزی لە نەخۆشی لەڕوانگەی شەرعەوە) و بەڕێز (پ.ی.د. سلیم سعید زەنگەنە) لە ژێر ناونیشانی (خۆپارێزی لەنێوان ئاینی ئیسلام وپزیشکی
هاوچەرخ) ڕێکخرا
لە کۆتاییشدا و دوای وەرگرتنی ڕاوسەرنجەکانی ئامادەبوان و وەڵامدانەوەیان، بڕوانامە بە پانێڵیستەکان بەخشرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر