
پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لەگەڵ زانکۆکانی جیهان
پاش تاوتۆکردنی پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ زانکۆکانی جیهان، د.عیسام خەلیل عەبدوڵلا بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لەسەرۆکایەتی زانکۆ سەلاحەدین، بەشێوەی ئۆنڵاین لەگەڵ زانکۆی كونيكتيكت له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبوونەوە، ئەمەو لەنێوەندی گفتوگۆکاندا باس لەپەیوەندییە ئەکادیمی و زانستییەکان لەگەڵ زانکۆکانی جیهان بەتایبەتی زانکۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا کرا، هاوکات باس لەتوێژینەوە زانستییەکان خرایە روو، لەتەک ئاڵوگۆڕی قوتابی و مامۆستایان و سازدانی کۆنگرە و سیمپۆزیزم و چالاکی زانستی، شیاوی باسە زانکۆی ناوبراو یەکێکە لەو زانکۆیانەی لەبواری فێرکردن و توێژینەوەدا دەستێکی باڵای هەیە.
ئەمەی خوارەوەش لینکی زانکۆکەیە