
لە ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان دژ بە زوڵم و ستەمی ڕژێمی پێشووی عێڕاق بە ناوی خۆم و ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین و مامۆستایان و قوتابییان فەرمانبەران پیرۆزبایی لە گەلی کوردستانی خۆڕاگر و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم.
ڕاپەڕینی جەماوەری گەلی کورد سەلمێنەری ئەوە بوو کە گەلی کورد ژێرەستەیی قەبوڵ نییە و تینووی ئازادی و دادپەروەرییە.
ئەو ڕاپەڕینە مەزنە بە خوێنی ڕۆڵە ئازاو چاو نەترسەکانی کورد تۆمارکرا و بووە وەرچەرخانێکی مێژوویی بۆ گەلی كورد.
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر