
پەیامی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لە یادی سی و پێنج ساڵەی تاوانی ئەنفال.
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان.
ئەنفال تاوانێکی قێزەون و دڕندانەی ڕژێم بوو دژی گەلی کوردستان، بەچەندین قۆناغ ئەنجامدرا و بەشێک لە ناوچە و لادێکانی کوردستان خاپورکران و خەڵکی سڤیل و بێتاوان کەوتنە بەر هەڵمەتی گرتن و کوشتن، کە تیایدا "١٨٢" هەزار کەس لەم شاڵاو ڕاپێچ و بێ سەروشوێنکران.
لە یادی " سی و پێنج" ساڵەی ئەنفالدا سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین کە لە تاوانێکی دڕندانە جینۆسایدکران و گیانیان سپارد .
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.