
پەیامی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک.
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
۲۱ـی شوباتی هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی زمانی دیكه، بەم بۆنەیه‌وه پیرۆزباییەکی گەرم لە سه‌رجه‌م مامۆستان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییان ده‌كه‌م، به تایبه‌ت مامۆستایان و قوتابییانی به‌شه‌كانی زمانی كوردی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.
زمان ده‌ورێكی باڵا له ژیانی هه‌موو میلله‌تێك ده‌گێڕێت و یەکێکه لە بەهێزترین ئامرازەکانی پاراستنی بنچینه‌ی نەتەوەیی و نیشتمانیی، هەر بۆیە لەبەندی ۲۹ـی پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژه به گرنگی مافی پاراستن و به‌كارهێنانی زمانی دایک كراوه.
بەگوێرەی زانیارییەكانی رێكخراوی جیهانیی یونسكۆ، زیاتر لە شەش هەزار زمان لەسەر ئاستی جیهاندا هەن، كە بەداخەوە زۆربەی ئەو زمانانە فەرامۆش كراون و لە سنووری لەناوچووندان، واتە لەم رێژەیەدا زیاتر لە سێ هەزار زمان لە حاڵی لەناوچووندان.
رێكخراوی یونسكۆ ده‌ڵێت: كەسێك نەتوانێت بە زمانی دایكی خۆی بخوێنێتەوە و بنووسێت نەخوێندەوارە.
زمانیش وه‌ك هه‌ر شتێكی تر پێویستی به خزمه‌تكردن و پاراستن و په‌ره‌پێدان هه‌یه، كه ئه‌ویش بریتییه له گرنگیدان به به‌كارهێنان، بۆیه پاراستن و بهگرنگزانین و پەرەپێدانی زمانی دایک، ئەرکێکی گرنگ و لەپێشینەی مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆیه، زمان خێزان و کۆمەڵگە ده‌پارێزێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێناسەی مرۆڤ و نەتەوەیە و بەشێکی گرنگی کو‌لتوور و کۆڵەگەی بنەڕەتیی ژیانه.
پێویسته بیر له‌گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشبردنی زمانی كوردی بكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له په‌راوێزخستن دوری بخه‌ینه‌وه و زیاتر گرنگی پێبده‌ین.
ئەگەر بایەخدان بە زمانی دایك و ڕێزگرتن لەم ڕۆژە، بۆ میلله‌تانی دونیا گرنگ بێت، بۆ ئێمەی گه‌لی كورد زیاتر گرنگ و پێویسته، زمان هۆكارێكی گرنگی مانەوەی مرۆڤ و شارستانییه‌ته، پێویستە جێی بایەخ و گرنگی لەپێشینەمان بێت.
گرنگیدان و خزمه‌تكردنی زمانی كوردی هۆکارێکی گرنگه بۆ زیندوو هێشتنه‌وه و پاراستنی كلتوور، لێرەدا داوا لە مامۆستا و رۆشنبیران و پسپۆڕانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر ده‌كه‌م، وه‌ك چۆن له ڕابردوو ئه‌ركی خۆتان به‌زیاده‌وه به‌رانبه‌ر زمانی كوردی به‌جێ گه‌یاندووه، له داهاتووش باشتر ئەرکی خۆتان بەجێ بگەیەنن و هەر کەموکوڕی و کەمتەرخەمییەک هەبێت لە بواری زمانەوانی و گرنگیدان بە زمان، چارەسەری بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش، زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئامادەیە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست لەم بوارەدا.
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ھەموان پیرۆز بێت...
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.