
پەیامی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین بەبۆنەی ساڵی نوێ ٢٠٢٠
زانكۆی سەلاحەدین توانی ساڵی ٢٠١٩ بكاتە ساڵی دورینەوەی هەوڵ و ماندووبونی ستافێكی گەورەی زانستی كە چەندین ساڵ بوو شەو و رۆژیان خستبووە سەر یەك، لە دەرەنجامی ئەمەشدا توانی لەم ساڵەدا پێشەنگ بوونی خۆی لەسەرجەم بوارەكان بسەلمێنێت. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان دەكەین بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی (٢٠٢٠) و بەردوام بوونی ساڵی نوێی خوێندن. هیواخوازین ئەم ساڵیش وەكو ساڵانی پێشوو، زانكۆی سەلاحەدین لە پێشكەوتنەكانی بەردەوام بێت. داوا لە قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران دەكەین كە هەموو هەوڵێكی خۆیان بخەنە گەر بۆ ئەوەی بۆ هەموو لایەكی بسەلمێنن كە زانكۆی سەلاحەدین سەرەڕای ئەوەی دێرینترین زانكۆی كوردستانە، لە هەمان كات سەرمەشقی هەموو زانكۆكانیشە لە پێشكەوتندا.
گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی زانكۆی سەلاحەدین دەكەین، هیوای ساڵێكی پڕ دەستكەوت و سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین - هەولێر