
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
۲۱ـی شوباتی هه‌موو ساڵێك یادی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكه، ئەم ڕۆژە بۆ یەکەمجار لە ١٧ـی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکۆ ڕاگەیەندرا.
زمان ده‌ورێكی گرنگ و كاریگه‌ر له ژیانی هه‌موو میلله‌تێك ده‌گێڕێت و یەکێکه لە بەهێزترین ئامرازەکانی پاراستنی بنچینه‌ی نەتەوەیی و نیشتمانی، بەم بۆنەیه‌وه پیرۆزباییەکی گەرم لە سه‌رجه‌م مامۆستان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییان ده‌كه‌م، به تایبه‌ت مامۆستایان و قوتابییان و فەرمانبەرانی به‌شه‌كانی زمانی كوردی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
پێویسته بیر له‌گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشبردنی زمانی كوردی بكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له په‌راوێزخستن دوری بخه‌ینه‌وه و زیاتر گرنگی پێبده‌ین، ئه‌مه‌ش ئەرکێکی گرنگ و لەپێشینەی مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆیه ده‌بێت به گرنگییه‌وه لێێ بڕوانن.
لەم یاده گرنگ و پیرۆزه‌دا، یادی ئه‌و مامۆستا و ڕۆشنبیر و نووسه‌رانه‌ی زانكۆ ده‌كه‌مه‌وه كه به‌گرنگییه‌وه له باره‌ی زمانی كوردی دواون و كاریان بۆ كردوه و ڕۆڵێكی به‌رچاویان لە پاراستن و فێرکردن و برەودان بە زمانی کوردی‌دا هەبووە.
به‌پێویستی ده‌زانم داوا لە مامۆستا و رۆشنبیران و پسپۆڕانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بكه‌م، وه‌ك چۆن له ڕابردوو ئه‌ركی خۆتان به‌زیاده‌وه به‌رانبه‌ر به خزمه‌تكردنی زمانی كوردی به‌جێ گه‌یاندووه، له داهاتووش هەر کەموکوڕی و کەمتەرخەمییەک هەبێت لە بواری زمانەوانی و گرنگیدان بە زمان چارەسەری بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش، زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئامادەیە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست لەم بوارەدا.
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ھەموان پیرۆز بێت.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.