
پەیامی لێژنه‌ی باڵای كۆنفڕانسی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان لە یادی ئەنفالی گه‌لی كورد
بەناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
14ى نيسان سی و پێنج ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئەنفال تپەڕدەبێت و کەس و کاری ئەنفالکراوان هێشتا برینەکانیان ساڕێژنەبووه، به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه يادى ئه‌نفالی (182) هه‌زار هاووڵاتی بێتاوانى كوردستان دهكهينهوه و سه‌رى ڕێز‌و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكى شه‌هيدان داده‌نوێنين، كه ساڵى 1988 له دڕندانه‌ترين تاوانی مێژوو جينۆسايدكران و گيانيان سپارد.
ئەنفال برینێكی قوڵی گه‌لی كورده، لە ساڵڕۆژی شالاوی ئه‌نفالی گه‌لی كوردستان، سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی ئەو خەڵکە بێ تاوانەی ئه‌نفال و بێ سه وشوێنكران، ئه‌نفال به هه‌شت قۆناغ ئه‌نجامدرا و بەشێكی زۆری ناوچە و گوندەكانی كوردستان كەوتنە بەر هەڵمەتی دڕندانه‌ی گرتن و كوشتن و ڕاگواستن و ئەنفالی هاووڵاتیانی بێ‌تاوان، لە ئەنجامی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە هەزاران هاووڵاتی كوردستان شەهید و بێسەروشوێن و ئاوارەكران و سەدان گوندیش خاپوور بوون
ئەنفال پرۆسەیەک بوو رژێم بۆ سڕینەوەی میللەتی کورد گرتییەبەر و هەموو شتێکیشی کرد بۆ ئه‌وه‌ی لەرێگەی زه‌بروزه‌نگ و ستەمكاری ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنێت، بەڵام ئیرادە و هێزی پۆڵاینی گەلی كوردستان سەركەوت و دوژمنان و تاوانباران باجی تاوانه‌كانیان وه‌رگرت و بوونه به‌شێك له مێژووی ڕه‌شی تۆماركراو.
لەو یادە دڵتەزێنەدا رایدەگەیێنین گه‌لی كورد، كه دۆستی ئاشتی و پێكه‌وه ژیانه و ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی نابێت و هەرگیز زمانی زۆرداری و تاوان قبووڵ ناكات.
له كۆتاییدا سڵاو بۆ گیانی ئەو خەڵکە بێ تاوانەی بوونە قوربانی دیکتاتۆریەتی ڕەگەزپەرست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بەڵێن دەدەین هەمیشە بەزانست و مەعریفەت کاربکەین لەپێناوی دەرخستنی ڕاستییەکان بۆ قوربانییانی ئەنفال .
لێژنه‌ی باڵای جینۆسایدی گه‌لی كوردستان ( جینۆسایدی كوردی فه‌یلی )
بۆ تۆماركردنی ناوه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌شداری سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
https://genocide.krd/registeration/
تۆماركردنی به‌شداری به تۆیژینهوه سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
https://genocide.krd/abstract/