
ۆركشۆپى "په‌ره‌پێدانى تواناى زانستى ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى" ئه‌نجامدرا
سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌درێژه‌ى چالاكییه‌كانى ۆركشۆپێكى له‌ژێر ناونیشانى "په‌ره‌پێدانى تواناى زانستى ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى" سازدا.
ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تاى ۆركشۆپهكه پ.ى.د.كارزان عه‌بدولمحسن محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى گشتى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ۆركشۆپه وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و تیایدا ئه‌نجامدانى ئه‌مجۆره ۆركشۆپه به‌گرنگ زانى، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه له‌داهاتووشدا بۆ بواره‌كانى دیكه‌ى زانستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌پاشاندا بابه‌ته زانستییه‌كانى ۆركشۆپهكه ده‌ستپێكرد و سه‌ره‌تاش له‌لایه‌ن پ.د.سالم عومه‌ر رووف سمینارێك له‌ژێر ناوى "به‌خێوكردنى په‌روه‌رده‌كردنى ئاژه‌ڵ" پێشكه‌شكرا.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مامۆستا محسین جه‌میل عهبدولواجێد سمینارێك له‌ژێر ناوى " ده‌ستنیشانكردن له‌رێگه‌ى DNA له ئاژه‌ڵدا " پێشكه‌شكرا.
دوا سمینارى ئه‌م ۆركشۆپهش له‌لایه‌ن پ.د.سالم عومه‌ر رووف له‌ژێر ناوى "ئالیكى ئاژه‌ڵ" پێشكه‌شكرا.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌نێوه‌ندى سمینارهكانى ئه‌و ۆركشۆپه‌دا چه‌ندین پرسیار خرایه روو، خاوه‌ن باسه‌كانیش وه‌ڵامى یه‌كه یه‌كه‌ى پرسیاره‌كان دایه‌وه.