
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پۆڵه‌ندا سه‌ردانى زانكۆى كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له "زیاد ره‌ووف" نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پۆڵه‌ندا كرد، ئه‌مه‌و له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاوتۆێى چه‌ندین بابه‌ت كرا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ زانكۆ پۆڵهندییهكانن له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس لهرێككهوتنى ساڵى ٢٠٠٤ كرا، له‌گه‌ڵ زانكۆى یاگیرۆنیا تاوتۆ كرا، به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه ده‌سته‌یه‌ك له‌قوتابیانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌و زانكۆیه‌دا خوێندنى ماسته‌ر و دوكتۆرایان ته‌واوكردووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان، له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس له بوارى گه‌شتوگواز و كشتوكاڵ كرا، به‌و پێیه‌ى وڵاتى پۆڵه‌ندا به‌رهه‌مێكى زۆرى كشتوكاڵ ده‌نێرێته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها وڵاتى پۆڵه‌ندا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى گه‌شتیارێكى زۆر سه‌ردانى ده‌كه‌ن.