
نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری بە " د.نصرت صابر " بەخشی
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۳ـ ۹ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری بە " د.نصرت صابر" مامۆستا لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری بەخشی.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و داوای کرد لە دوای وەرگرتنی ئەم نازناوە بەردەوام بن لەنووسینی توێژینەوەی زانستی و هاندانی مامۆستایانی تر بۆ پێشخستنی زانکۆ و نووسین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.