
ناساندنی رۆشنبیری و کلتووری هیندستان لەزانکۆدا
بەبۆنەی 75 ساڵەی سەربەخۆیی هیندستان کونسڵگەری گشتی هیندستان لەهەولێر ئاهەنگێک بۆ ناساندنی کلتوو و رۆشنبیری لەسەنتەری رۆشنبیری کۆمەڵایەتی سازدا،لەسەرەتادا پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتەیەکی پێشکەشکرد، تیایدا خوشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت ناساندنی کلتوور و رۆشنبیری هیندی.
لەپاشاندا کونسلگەری گشتی وڵاتی هیندستان لەوتەیەکدا باسی لەپەیوەندی لەنێوان هیندستان و کوردستانی کرد، جەختی لەوەکردەوە ئەم پەیوەندیانە بەردەوام دەبێ.
هاوکات لەدواتردا چەندین سەما و هەڵپەڕکێی هیندی پێشکەشکرا بووە خۆشحاڵی ئامادەبووان.