
له سه‌نته‌ری رۆشه‌نبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌رانی و راگری كۆلیژه‌كان و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ، سیمینارێكی تایبه‌ت پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن چالاكوانی نێوده‌وڵه‌تی بواری كاری مرۆیی سه‌باره‌ت به (كاری مرۆیی و مرۆڤگه‌رایی: بۆچی ئه‌ركی ئێمه‌یه؟)
له سیمیناره‌كه‌دا میرزا دینایی به قوڵی ئه‌زموونی سه‌ختی خۆی كرد له كاری مرۆیی‌دا كه چۆن و به چ رێگایه‌كی دژوار توانیویه‌تی یارمه‌تی مرۆیی بگه‌یێنێته قوربانیانی شه‌ری داعش به گشتی و لێقه‌وماوانی ئیزیدی به تایبه‌تی. كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك شه‌و و رۆژی له‌سه‌ر یه‌ك داناوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ینه‌تیه‌كانی مرۆڤی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌م بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت كاتێك یارمه‌تی ئیزیدیهكانیدا له چیای شه‌نگال، فرۆكه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه‌و به سه‌ختی برینداربوو. به‌ڵام ئه‌مه ساردی نه‌كرده‌وه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه رزگار بكات.
میرزا دینایی له‌رێگه‌ی كاره مرۆییه‌كانیه‌وه توانی جیهان بێنێته سه‌ر هێل و له كۆمه‌ڵكوژی ئیزیدیه‌كان ئاگاداریان بكاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سی رزگار كردووه، چه‌ندین منداڵ و ژنی بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یاندۆته ئه‌ڵمانیا. كاره مرۆییه‌كانی وای كرد كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوبانگهكیهكی زۆر په‌یدابكات. له ده‌ره‌نجامدا له دیداری ئاورورا كه له ووڵاتی ئه‌ریمینیا سازكرا، توانی له‌نێوان سه‌دان كه‌سایه‌تی جیهانی خه‌ڵاتی ئاورورا بباته‌وه‌و خزمه‌تی زیاتر به مرۆڤایه‌تی بكات.
له كۆتایی سیمیناره‌كه‌شدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دینه‌وه (دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی) خه‌ڵاتی رێزلێنانی تایبه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌خشرایه میرزا دینایی به‌رامبه‌ر كاره مرۆییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی.