
میکانزمێکی گونجاو بۆ دەستکردن بەکارەکانی دروستکردنی کەمپی زانکۆ دادەنرێت
لە پەراوێزی ئامادەبوونیدا لە ئاھەنگی دەرچووانی خولی ٤١ـەمینی زانکۆی سەلاحەدین- ھەولێر، جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- ھەولێر، پ.ی.د کامران یونس محمدامین، گەنگەشەی هەنگاوەکانی کەمپی زانکۆی سەلاحەدینیان کرد، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر دانانی میکانزمێکی گونجاو بۆ دەستکردن بەکارەکانی دروستکردنی کەمپی زانکۆ.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر