
مه‌راسیمی ڕێز و وه‌فا، بۆ خوا لێیخۆشبێت فه‌خره‌دین عه‌بدوڵڵا ڕه‌سول به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ به‌رواری 23 ی 5 ی 2022، له هۆڵی پێشه‌وا به ئاماده‌بوونی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و میوانان و خانه‌واده و هاوڕێ و دۆستانی خوالێخۆشبوو مه‌راسیمی ڕێز و وه‌فا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی به‌شه‌ناوه‌خۆیی شه‌هید شه‌وكه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌وڵیر وتارێكی پێشكه‌شكرد و له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كاك فه‌خره‌دین عه‌بدوڵلا به‌ڕێوه‌به‌رێكی مرۆڤ دۆست و چاكه‌خواز بوو، زۆر حه‌زی به هاوكاری و خزمه‌ت ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێزی له بیروباوه‌ڕی قوتابییه‌كانی ده‌گرت، كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ری هه‌بوو، وه‌ك چه‌ترێك، باوكێك وابوو بۆ قوتابییانی به‌شه‌ناوه‌خۆیی، ماندوو نه‌ناس و خۆنه‌ویست بوو، بۆ هه‌مووان هه‌وڵی ده‌دا، به‌س بۆ خۆی نه‌بێت، مرۆڤێكی ده‌ستپاك و ئه‌مین بوو، هه‌موو له زمان و كرده‌وه‌كانی دڵنیابووین، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كاك فه‌خره‌دین، له مێشك وزیهنی ئێمه و قوتابییان بۆ هه‌میشه زیندوو ده‌مێنێته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر