
مه‌راسیمى ده‌ست لهكارههڵگرتنى سه‌رۆكى زانكۆى پێشتر و ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى زانكۆى نوێ
له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر ، به‌ئاماده‌بوونى د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، د.عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕه‌زاق بریكارى وه‌زاره‌ت، ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر مه‌راسیمى ده‌ستبه‌كاربوونى د.كامه‌ران یونس وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، دهستلهكارههڵگهتنى د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید له‌سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ.
له‌سه‌ره‌تادا وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد تیایدا جه‌ختى له‌گرنگى زانكۆى سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر كرده‌وه وه‌ك گه‌وره‌ترین زانكۆ له‌كوردستاندا، هه‌رده‌م هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونى زانست له‌كوردستاندا، هه‌میشه زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا زانستى به‌ره‌و پێشه‌وه بردووه، هاوكات له نێوه‌ندى وته‌كانیدا باسى له‌كار و ماندووبوونى سه‌رۆكى زانكۆى پێشتر كرده‌وه، كه به‌رده‌وام له‌خه‌مى زانكۆدا بووه و هاوكارێكى باشى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بووه، هیواشى خواست سه‌رۆكى زانكۆى نوێ به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بێ له‌بره‌ودان به‌زانكۆ و هه‌رده‌م زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له‌پێشه‌وه بێ.
هه‌ر له‌وێدا د.عهبدولفهرتاح عه‌بدولڕه‌زاق بریكارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌وته‌یه‌كدا باسى له‌كار و چالاكییه‌كانى سه‌رۆكى زانكۆى پێشوو كرد، حهختى لهههماههنگى زانكۆ كرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت، كه هه‌رده‌م به‌گیانێكى زانست په‌روه‌رانه له‌كار و چالاكییه‌كانى به‌رده‌وام بووه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌لێر له پێشتردا، سوپاسى هه‌موو لایه‌كى كرد، كه له‌و ماوه‌ى سه‌رۆكى زانكۆ بووه ئه‌نجوومه‌نى زانكۆ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران هاوكار بوونه له به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كان.
هاوكات د.كامه‌ران یونس، كه وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر ده‌ستبه‌كاربوو، له‌وته‌یه‌كدا باسى له‌كار و چالاكییه‌كان كرده‌وه و به‌ڵێنى دا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌هه‌وڵ دابێ تا زانكۆى سه‌لاحه‌دین، هه‌رده‌م له‌لوتكه دابێ و به‌هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن زانكۆ به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن.