
مامۆستایه‌كی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، وه‌ك خانمێكی سه‌ركرده له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا پێشوازی لێكرا
د. ولا غازی دزه‌یی مامۆستا له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، هاوشێوه‌ی خانمی سه‌ركرده له لایه‌ن كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا چاویکەوت بە ژمارەیەك خانمە سەرکردەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە بەم دواییانە بەشدارییان لە پڕۆگرامی (خانمانی سەرکردە لە بواری پەروەردەدا)کردبوو.
پڕۆگرامەکە حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سپۆنسەری کرد و بووە هۆی ڕەخساندنی ڕاهێنانی تایبەت بە توانای سەرکردایەتیکردن لە پێگەی جێبەجێکار و داڕشتنی پلانی ستراتیژی و چۆنیەتی پێشخستنی تواناپێدانی ژنان لە ناوچەکە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شانازی دەکات بە پاڵپشتی کردنی ژنان بۆ ئەوەی لە پێگەکانیان وەک خاوەن بڕیار سەرکەوتوو بن