“ کاروان کاوە حمەکریم “مامۆستا لە بەشی زانست و تەندروستی ژینگە لە کۆلێژی زانست لە وڵاتی چین بە بەشداری لە خولی پەرەپێدانی تواناکان دەربارەی سیاسیەتی پاراستنی ئاو کرد.
خولەکە پێکهاتبوو لە چەند سیمینارێک لەسەر پێشکەوتنەکان و هەوڵەکانی چین لە بوارەکانی ئاودێری زیرەک، ڕێگریکردن لە بە بیابانبوون، رێگری لە داخورانی زەوییە کشتوکاڵییەکان، زیاترکردنی ڕێژەی سەوزایی و کشتوکاڵ بە بەکارهێنانی کەمترین ڕێژەی ئاو، چارەسەرکردنی ئاوی قورس و بەکارهێنانەوەی، چارەسەرکردنی ئاوی سوێری دەریاکان، پلانی کارگێڕی حکومەت و هاوکاری کۆمپانیاکان لەبواری ئاودێری و ئاوەڕۆ و چەندین بابەتی تر.
لە درێژەی خولەکەدا سەردانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کرا، وەک پڕۆژەی چارەسەری ئاوی دەریا بۆ شاری تیانجین، کۆمپانیای دایۆ بۆ پەرەپێدانی ئاودێری و کێڵگەی کشتوکاڵی توێژینەوەی کۆمپانیای دایۆ بۆ ئاودێری زیرەک.
لە کۆتایی خولەکە بەشداریان لە حەوتەمین پێشانگای وڵاتی چین و وڵاتانی عەرەبی لە شاری یوانچوان کرد.
پێشانگاکە بۆ پیشاندانی کاری هاوبەشی هەردولا لە بوارە جیاوازەکان بەتایبەتی وزەی نوێبوەوە و ژینگەو زیرەکی دەسکرد هەروەها زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان چین و وڵاتانی ده وروبەر ڕێکخرابوو.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.