
بنکەی زانیاری AD Scientific Index نوێترین لیستی توێژەرانی عێراقی ڕاگەیاند
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە "پ.ی. یاسین مامند گەڵاڵی" مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق بەدەستهێناوە لە پسپۆڕی نیوتریشن
ئەو ڕێزبەندییە لەسەر بنەمای ژمارەی توێژینەوە پەیوەندیدارەکانە کە لە گوڤارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەکان بڵاوکراونەتەوە
شایەنی باسە تا ئێستا توێژینەوەکانی ناوبراو زیاتر لە (1685) جار وەك سەرچاوەی زانستی لە توێژینەوەی تردا پشتیان پێبەستراوە (Citations) و هەفتانەش زیاتر دەبن.
ڕاگەیاندی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.