
مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، داوەری بۆ پاڵەوانییەتی یاری تایکواندۆ لە بولگاریا کرد.
" محموود سەردار " مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان وەک نوێنەری کیشوەری ئاسیا هەلبژێردرا بۆ ئەوەی داوەری بۆ پاڵەوانییەتی یاری تایکواندۆ لە بولگاریا بکات.
ئەم پاڵەوانیەتییە لەسەر ئاستی یەکێتی نێودەوڵەتی جیهانی باوەڕپێکراوە و زیاتر لە ١٥٠٠ یاریزان تیایدا بەشداربوون.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.