پ.ی.د. شیلان یاسین خضر - مامۆستا لە كۆلێژی ئاداب بەشی راگەیاندن بە تویژینەوەیەك بە زمانی ئینگلیزی بە ناونیشانی ( kurds and Kurdistan in Russian Archives and Documented Records: Documenting a Stateless Nation)
(كورد و كوردستان لە ئەرشیف و تۆمارە دۆكیۆمێنتراوەكانی رووسیا: دۆكیۆمێنتكردنی نەتەوەیەكی بێ دەوڵەت) بەشداری لە کۆنفڕاسێکی نێودەوڵەتی کرد.
ئەم کۆنفڕانسە لە زانكۆی هەلەبجە - كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بە ناونیشانی" شەشەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەناونیشانی (كورد و كوردستان لەسەرچاوە و بەڵگەنامە بیانییەكاندا – خولی دووەم) بۆ ماوەی دووڕۆژ بەڕێوەچوو.
جێگای باسە لەماوەیەكی نزیك توێژینەوەكانی ئەم كۆنفرانسە لە گۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەر بڵاوبكرێتەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.