
" د.محمود سەردار سلام " مامۆستا لە کۆلێژی پەروەدەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان وەک ناوبژیوان بەشداری گەورەترین دوو پاڵەوانێتی ئەمریکا کە هەردوو کیشوەری ئەمریکای باشوور و باکوور دەگرێتەوە.
ناوبراو وەک تاکە نوێنەری عێراق و کوردستان بەشداری هەردوو پاڵەوانێتی تایکواندۆی ( ئەمریکای کراوە و کەنەدا ) کردو توانی کارەکانی ناوبژیوانی بەسەرکەوتویی ئەنجام بدات.
لە پاڵەوانێتی کەنەدای کراوە بە بەشداری 40 ناوبژیوانی نزیکەی 2000 هەزار یاریزان، وەک باشترینی ناوبژیوانی کوڕ دەستنیشانکرا، بە هەمان شێوە لە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە بە بەشداری 50 ناوبژیوان و نزیکەی 3000 هەزار یاریزان، بە سەرکەوتوویی کاری ناوبژیوانی ئەنجام دا و لە لایەن سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان خەڵاتی باشترین ناوبژیوانی پێدرا.
راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر