
ماڵپه‌ری زانكۆی سه‌لاحه‌دین له ریزبه‌ندی ئه‌لیكسا له پێشه‌نگی ماڵپه‌ری زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانه
ماڵپه‌ری زانكۆی سه‌لاحه‌دین له ریزبه‌ندی ئه‌لیكسا كه ریزبه‌ندیه‌كه تایبه‌ت به ماڵپه‌ر و پێگه فه‌رمیه‌كان، توانی له پله‌ی یه‌كه‌م بێت به‌راورد به ماڵپه‌ر و پێگه فهرمیهكانى زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌پێی دواهه‌مین راپۆرتی پێگه‌ى فه‌رمی ئه‌لیكسا كه له دیسیمبه‌ری 2019 بڵاوی كردۆته‌وه.
ریزبه‌ندی ئه‌لیكسا ریزبه‌ندیه‌كی تایبه‌ته بۆ به‌ربلاوی وێبسایته‌كان. ملیۆنه‌ها وێبسایت له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌م ریزبه‌ندیه به‌شدار ده‌بن، ئه‌ویش به‌پێی ئاستی بلأوبونهوهی ماڵپه‌ره‌كه رێزیان ده‌خات. ئه‌م ریزبه‌ندیه له‌رێگه‌ى میتۆدێكی تایبه‌ته‌وه هه‌ژماری ریزبه‌ندیه‌كه ده‌كات كه كار له‌سه‌ر ژماره‌ى سه‌ردانیكه‌ران و به‌شداری سه‌ردانیكه‌ران بۆ ماڵپه‌ره‌كان ده‌كات له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو.
ماڵپه‌ری زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو زۆرترین سه‌ردانیكه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستی ماڵپه‌ری زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها سه‌ردانیكه‌ران زۆرترین به‌شداریان له‌م ماڵپه‌ره‌دا هه‌بووه، بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ری زانكۆی سه‌لاحه‌دین زۆرترین جار به‌شداریان پێكراوه له پێگه فه‌رمیه‌كانی دیكه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه خاوه‌نی ماڵپه‌رێكی تۆكمه‌یه، توانی له‌م ریزبه‌ندیه پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنی. ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می زۆری چالاكیه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك له‌سه‌ر ماڵپه‌ری زانكۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه و بووه‌ته مایه‌ی شانازی ده‌یان هه‌زار قوتابی كه چاودێری ئه‌و ماڵپه‌ره ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌زاران مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری زانكۆ كه پێگه‌ی فه‌رمی زانكۆیان كردۆته سه‌كۆیه‌كی باوه‌رپێكراو بۆبڵاوكردنه‌وه‌ی چالاكیه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كان.