
مەراسیمێکی شیاو بۆ خانەنشین بوونی (6) مامۆستا
بەئادەبوونی پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، راگری کۆلیژی پەروەردە، سەرۆک بەشەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لەمامۆستایانی کۆلیژ، مەراسیمێکی شیاو بەبۆنەی خانەنشین بوونی (6) مامۆستای کۆلیژی پەروەردە سازکرا، مامۆستاکانیش ئەمانەی خوارەوە بوون:
د.سەلار مستەفا مەجید
پ.ی.د. حەمە رەزا حەمە ئەمین
پ.د.عادل کەمال خدر
پ.د.نازم جەلال ئیسماعیل
پ.ی.د.حسێن عەلی وەلی
پ.د.عومەر یاسین ئیبراهیم
ئەمەو لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکرد و تیادا باسی لەهەوڵ و ماندووبوونی ئەو مامۆستایانە کرد، کە لەماوەی خزمەت و راژەیان، چەندین نەوەیان پێگەیاندووە.
هەر لەوێدا د.سەعید عومەر راگری کۆلیژی پەروەردە وتەیەکی پێشکەشکرد، جەختی لەپەرۆشی ئەو مامۆستایانە کرد، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن، بۆیە هەردەم هەوڵ و تەقەڵایەکی زۆریانداوە.
ئەوەی شیاوی باسە مەراسیمەکە لەهۆڵی کۆلیژی پەروەردە سازکرا.