
مەراسیمێکی شایستە بۆ خانەنشینبوونی ژمارەیەک فەرمانبەر بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲ـی ۷ـی ۲٠۲٤ " پ.د.فەرهاد عەلی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆکاروباری قوتابییان و خوێندن بە ئامادەبوونی" چنار عەبدولقادر" بەڕێوەبەری بەشەناوەخۆیی ۱۸ ی شوباتی کچان لەمەڕاسیمێکی شایستەدا سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ژمارەیەک فەرمانبەر کرد بە بۆنەی خانەنشینبوونیان.
جێگای ئاماژەپێدانە ئەم فەرمانەرانە لەماوەی ڕابردوو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە تەمەنێکیان لە خزمەتکردنی زانکۆ بەخشی.
فەرمانبەرانی خانەنشنیبوو بریتی بوون لە:
نەجیبە مستەفا میرزا
سەروەر خلیل خالانی
ناهیدە رشید عزيز
سعاد جوهر جميل
أكرم موسى منصور
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.