رێككەوتی ٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی "پ.د. كامران یونس محمدامین" سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین، "د. یارا بەرزنجی" بەرێوەبەری كوردستان فاوندەیشن و "پ.د. حسین سعدی" یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و بەشێك لە بەڕێوەبەرانی زانكۆی سەلاحەدین و ستافی كوردستان فاوندەیشن، JOBS KRD و نوێنەرانی كۆمپانیا بەشدارەكانی پڕۆگرامی گەنج و كار، مەراسیمی
كۆتاییهاتن بەرێوەچوو.
لەمیانی مەراسیمەكەدا، سەرۆكی زانكۆ وتەكی پێشكەشكرد و بە ناوی ئەنجوومەنی زانكۆی سەلاحەدین، دەستخۆشی لە هەموو ئەو كەس و لایەنانەكرد كە بەشدارای پرۆگرامەكە بوون و پیرۆزبایی لە قوتابییان و دەرچوانی زانكۆش كرد.
لە بەردەوامی وتەكەیدا سەرۆكی زانكۆ گوتی؛ پڕۆگرامی گەنج و كار بەشێكە لە یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی نێوان زانكۆی سەلاحەدین و كوردستان فاوندەیشن لەم ساڵدا واژۆمان كرد، كە لە چەندین بواری گرنگدا دەرفەتی پڕۆژەی هاوبەشی رەخساندووە بۆ زیاتر خزمەتكردنی لاوانی كوردستان.
ئەمڕۆ بۆنەیەكی گرنگ لێرە هەموومانی كۆكردۆتەوە، ئەویش مەراسیمی کۆتاییهێنان و بەخشینی بڕوانامەیە بە 60 قوتابی و دەرچووی زانکۆی سەلاحەدین كە لە ماوەی مانگێكدا بەشێوەی مەیدانی لە ١٨ كۆمپانیای بە ناوبانگ ڕاهێنانی پەرەپێدانی تواناكانیان ئەنجامداوە.
هەروەها گوتی؛ لێرەوە ڕایدەگەیەنم زانكۆی سەلاحەین ئامادەیی هاوكاری و كاری هاوبەشە لەگەڵ دامەزراوە بەتواناكانی هاوشێوەی كوردستان فاوندەیشن، كۆمپانیا و دامەزراوەكان لە پێناو خزمەتكردنی زیاتر بە كوردستانی خۆشەویست كە ئامانجی لە پێشینەی زانكۆمانە