
له‌زانكۆی سەلاحەدین پێشوازی لە وەفدێکی زانکۆی دەندی بەریتانی کرا
ئه‌مڕۆ ڕێکەوتی ٤ی ٦ی ٢٠٢٣ پ.ی.د.شه‌ریف مولود شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا به ئاماده‌بوونی د.كارزان كه‌ریم ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیارن و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ كه پێكهاتبوون له ڕاگری كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده، زانست، زمان و ئه‌ندازیاری و به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و به‌ڕیوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و خوێندنی باڵا و كاروباری زانستی و مامۆستایان پێشوازی له شاندێكی زانکۆی دەندی بەریتانی كرد کە پێكهاتبوون لە پ.د.ئییەن گیلێسپی سەرۆکی زانکۆی دەندی، پ.د.محمد ئەلئوزری یاریدەدەری سەرۆک زانکۆی دەندی، جەیسن نۆریس (بەرپرسی پارتنەرشیپ لە زانکۆی دەندی).
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئاماژەی به‌وه‌كرد بە پێویستی ده‌زانم ستافی ئەکادیمی لە نێوان هەردوو زانکۆ‌دا ئاڵوگۆڕبکرێت، لە هەمان کاتیش‌دا ئامادەباشی زانکۆی سەلاحەدینی نیشاندا کار ئاسانی بکات بۆ کاندیدانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی سەلاحەدین کە سەردانی زانکۆی دەندی بکەن بۆ ئەوەی بتوانن سوود لە سەرچاوە زانستیەکانی زانکۆی ناوبراو وەربگرن.
لای خۆیەوە پ.ی.د.کارزان محسن (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەدین تیشکی خستە سەر مێژووی شاری هەولێر و زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەی کۆلێژەکان و ستافی ئەکادیمی زانکۆی سەلاحەدینی بە میوانان ناساند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ستافی ئەکادیمی زانکۆی سەلاحەدین چەندەها توێژینەوەی زانستی ئاست بەرزیان بڵاوکردۆتەوە کە بوونەتە سەرچاوەیەکی زانستی دەوڵەمەند بۆ توێژەران لە سەر ئاستی دونیادا.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پ.د.ئییەن گیلێسپی (سەرۆکی زانکۆی دەندی)، لەسەرەتای قسەکانی زۆر سوپاسی زانکۆی سەلاحەدینی کرد بۆ پێشوازیکردن لە وەفدی زانکۆی دەندی و ئاماژەشی بەوەکرد ئەوە یەکەم و دوا هەمین دیدار و کۆبوونەوە نابێت لە نێوان هەردوو زانکۆ‌دا.
لەهەمانکاتیشدا ئاماژەی بەوەکرد زانکۆی دەندی لە ڕووی کارکردن و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی ستافێكی ئەکادیمی زۆر بەتوانای هەیە، بەڵگەش بۆ قسەکانم ئەوەیە کە تەنیا لە ساڵێ ٢٠٢١-٢٠٢٢ داهاتی زانکۆی دەندی لە ڕێگای توێژینەوەی زانستیەوە ٢٩٠ (دووسەد و نەوەت) ملیۆن پاوەند بووە ئەمەش خۆی لەخۆیدا ئاستی بەرزی زانکۆی دەندی نیشان ئەدات و زانکۆی دەندی لە ئێستادا خاوەن زیاتر لە ٣٠٠ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی زۆر چاڵاکە لە گەڵ زانکۆکانی دونیادا.
پ.د.ئییەن گیلێسپی (سەرۆکی زانکۆی دەندی) ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر هەر زانکۆیەک بیەوێت کە ئاستی زانست و زانیاری و ئەکادیمی بەرەوپێش ببات، ئەوا پێویستە کار لەسەر توێژینەوەی زانستی ئاست بەرزبکات.
لە کۆتایی ووتەکانیدا بەڕێز پ.د.ئییەن گیلێسپی (سەرۆکی زانکۆی دەندی)ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد زانکۆی دەندی ئامادەیە لە هەموو ڕوویەکەوە کار لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین بکات و دڵنیایشیدا کە لە نزیکترین کاتدا ئەم دیدارانە و کۆبوونەوانە دووبارە دەبنەوە و بەردەوامیش دەبن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.