
له‌سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى لهرێكخراوى سپارك كرا
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشوازی له میشێڵ ریچتێر به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی سپاركى هۆڵه‌ندى كرد.
له سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی زانكۆ كورته باسێكی مێژوویى زانكۆی سه‌لاحه‌دینی بۆ شاندی میوان كرد، دواتر باسی چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگى و كاركردن كرا كه خۆی له چه‌ندین ته‌وه‌ری جیاجیا ده‌گرته‌وه له‌وانه دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا به‌گشتی و په‌ره‌پێدانی ئاستی زانستی زانكۆ و تاقیگه‌كان و درێژكردنی ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له رووی زانستییه‌وه نموونه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌ختی ئاستی ژیان وكه‌م ده‌رامه‌تیان واز له خوێندن دێنن.
له درێژه‌ی باسه‌كاندا سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه له رووی ژێرخانی ئابووریه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم تا ئاستێكی به‌رز پاڵپشتمانه و ئێمه‌شیان ده‌ست كراوه كردوه بۆ په‌ره‌پێدانی ئاستی زانست و پته‌و كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌وروپا به‌گشتی.
سه‌باره‌ت به‌و قوتابیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و شاره‌كانی تری ناوخۆی عێراق روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ ئاماده‌یی و پاڵپشتی ته‌واوی بۆ ده‌ربڕین و وێنای ئه‌وه‌ی كرد، كه به درێژلیی مێژوو هه‌رێمی كوردستان ماڵێكی ئارام بووه بۆیان.
شیاوى باسه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون