
له‌پێناو ده‌ستورێكی مه‌ده‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان
به چاودێری سه‌رۆكی زانكۆ پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رپرسانى حكومى و حزبى، له‌هۆلى كۆچه‌ر بیركارى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى، دووه‌مین دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و تۆڕی پاراستنی نیشتمان پانێڵێكیان له ژێر ناونیشانی "له‌پێناو ده‌ستورێكی مه‌ده‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان" ئه‌نجامدا، له‌سه‌ره‌تای پانێڵه‌كه به سروودى ئه‌ى ره‌قیب خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پامى شه‌هیدان ، له‌پاشاندا له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆوه وتارێك پێشكه‌شكرا تیایدا جه‌ختى له بره‌ودان به گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی گه‌لی كورد كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیشى له‌وه‌كرد، كه مێژوو سه‌لماندویه‌تی زۆرترین ده‌سكه‌وت وپێشكه‌وتنی كوردستان له‌وكاتانه بوون كه گه‌لی كورد یه‌كده‌نگ بووه. هاوكات باسی ڕۆڵی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی كرد له نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی ده‌ستووردا چ به ئه‌نجامدانی چه‌ندین پانێڵ و كۆنفڕانس. له‌پاشاندا له‌لایه‌ن ئارماند محه‌مه‌د مه‌جید سه‌رۆكى تۆڕى پاراستى نیشتمان وتارێك پێشكه‌شكرا جه‌ختى لهرهشنووسى ده‌ستوور كرده‌وه، تا له‌داهاتوودا هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن ده‌ستوورى خۆى بێ.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه د.كاوان ئیسماعیل ئیبراهیم راگرى كۆلیژى یاساى زانكۆى سه‌لاحه‌دین سمینارێكى سه‌باره‌ت به‌ده‌ستوور و ماف و ئازادییه‌كان پێشكه‌شكرد.
له‌نێوه‌ندى سمیناره‌كه‌دا چه‌ندین هاته ئاراوه و یه‌كه یه‌كه‌ش وه‌ڵامى پرسیاره‌كان درایه‌وه.له‌دواى ته‌واو بوونى سمینار و پرسیار و وه‌ڵامه‌كان خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شێك له توێژه‌ران دابه‌شكرا.