
له‌خولى 4 پێداگۆجى 60 داواكار به‌شداریان كردووه
به‌ئاماده‌بوونى د.عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕه‌زاق بریكارى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ڕه گشتییه‌كانى وه‌زاره‌ت ، داواكارانى خولى پێداگوجى، خولى 4 پێداگوجى ده‌ستێپێكرد، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م خوله‌دا بریكارى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى وتارێكى پێشكه‌شكرد و تیایدا جه‌ختى له‌و خاڵانه كرده‌وه ، كه هانده‌رن بۆ پێشكه‌وتن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانست له‌لایه‌ن مامۆستا و قوتابیان، هاوكات هه‌وڵبدرێ، قوتابى و مامۆستا كارى داهێنه‌رانه ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها خۆشحاڵى خوى ده‌ربڕى، كه زانكۆى سه‌لاحه‌دین، هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ پێشكه‌وتنى هه‌موو لایه‌نه‌كانى زانست، به‌شێوه‌یه‌ك مامۆستا و قوتابیان سوودێكى زۆرى لێ ده‌بینن.
هه‌ر له‌وێدا سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر وتارێكى پێشكه‌شكرد و سووپاسى ئاماده‌بووانى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى خولى 4 پێداگۆجى، تا مامۆستایان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه رابهێندرێن بۆ گوتنه‌وه‌ى باشترین وانه، تا له‌داهاتوودا نه‌وه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو له‌كوردستاندا خزمه‌ت بكات.
ئه‌مه‌و سه‌نته‌رى راهێنانى پێداگۆجى وپه‌ره‌پێدانى ئه‌كادیمى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر تا ئێستا چوار خولى به‌ڕێوه‌بردووه له‌خولى یه‌كه‌مدا 99 داواكار تیایدا ده‌رچوونه، خولى دووه‌م 56 داواكار تیایدا ده‌رچوونه و راهێنانیان پێكراوهن هه‌روا له‌خولى سێیه‌مدا 49 داواكار به‌شداربوونه، له‌خولى چواره‌مدا 60 داواكار به‌شداریان له‌و خوله‌دا كردووه.
ئه‌وه‌ى شیاوى یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، به‌شێك له‌مامۆستایانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له‌وێدا ئاماده‌بوون.