له زانكۆی سه‌لاحه‌دین وێركشۆپی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان و زمان و کلتووری کۆری به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۹ ـی ۱٠ ـی ۲٠۲٤ به مادهبوونی "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و "ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هه‌ولێر و "پ.د.ادریس هه‌ركی "سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و "پ.د.نورالدین وێردی " سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و "پ.د.هاوڕی مسته‌فا" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و "پ.د.شه‌ریف مولود شه‌ریف" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاوباری زانستی و خوێندنی باڵا و "پ.ی.د.سه‌میر جودت" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و كونسولی گشتی كۆریا و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان وێركشۆپی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان و زمان و کلتووری کۆری به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وێركشۆپه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی دونیا كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ و كونسوڵخانه‌ی كۆریا كرد، له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باسی له خولی زمانی كۆری كرد كه به‌م دواییه به هه ماهه‌نگی كونسوڵخانه‌ی كۆریا له سه‌نته‌ری زمان و وه‌رگێڕانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ خوازیاران كرایه‌وه.
ئه‌م وێركشۆپه وەک دەروازەیەک بۆ شارەزابوون لە زمان و کلتوری کۆری و ناساندنی چەند زانکۆیەک و دەزگایەکی ئەکادیمی ئەم ووڵاتە بۆ خوازیارانی خوێندن و کاری ئەکادیمی هاوبەش لەگەڵ ئەم زانکۆ ودەزگایانە ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر