
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین شه‌شه‌مین كۆنفڕانسی پێشبڕكێی ساڵانه‌ی قوتابییانی زانكۆ بۆ باشترین پڕۆژه‌ی ده‌رچوون و پۆسته‌ری ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲٤ ـی ٤ ـی ۲٠۲٤ به ئاماده‌بوونی "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و "پ.د.حسێن سه‌عدی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ کاروباری کاگێڕی و دارایی و " پ.د.جمیل علی " ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و "پ.د.نه‌بیل عادل" به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان " پ.د.هاوڕێ مەنصور بەگ " و " پ.د.عباس برهان " و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان شه‌شه‌مین كۆنفڕانسی پێشبڕكێی ساڵانه‌ی قوتابییانی زانكۆ بۆ باشترین پڕۆژه‌ی ده‌رچوون و پۆسته‌ری ئه‌كادیمی به دروشمی " په‌یوه‌ستكردنی ئه‌كادیمیا به كۆمه‌ڵگه‌وه" به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی قوتابییان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی له گرنگی نووسینی توێژینه‌وه‌ی قۆناغی چواری زانكۆ كرد باسی له‌وه‌كرد دلخۆشم ده‌بینم توێژینه‌وه‌كان له ئاستی بازاڕی كار ده‌نوسرێت.
له‌لایه‌كی تر سه‌رۆكی زانكۆ باسی له پشتگیری و پاڵپشتی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ بۆ قوتابییان كرد و هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆ و قوتابییان به‌رزبكه‌نه‌وه.
پێشبڕکێی زانستی ئەو ئەزموونە جۆراوجۆره بۆ قوتابییان دابیندەکات، کە یارمەتیده‌رن لە به‌رزكردنه‌وه‌ی کارامەیی و گەشەسەندنی بیر و هزری زانستی.
دڵخۆشین كه ده‌بینین پڕۆگرامی خوێندنی زانكۆ و پڕۆژەی دەرچوونی قوتابییان لە ئاستی پێداویستییەکانی
کەرتی تایبەته.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.