
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲۲ ـی ۲ ـی ۲٠۲٤ به ئاماده‌بوونی " ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر و "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین " د.عەبدوڵلا وەیسی" سەرۆکی یەکێتی زانایان و "پ.د.جه‌میل عه‌لی سورچی" ڕاگری كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان " طیب زراری " بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و "شیرین خالد" بەرپرسی ناوچەی ئاییندە و "هەکار بهرام شێروانی" نوێنەری قوتابییان و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان كۆنفڕانسی "پێكه‌وه ژیان له كوردستان – كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی له ڕابردوو و ئێستادا " به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌رتای كۆنفڕانسه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،پێكەوەژیان لە ئایینی ئیسلامدا تەنیا دروشم نییە، بەڵكو قەناعەت و بڕوابوونە بە پێكەوە ژیان و قورئانی پیرۆز، پێغەمبەری خۆشەویستمان (د.خ) فێری كردووین كە بڕوامان بە پێكەوە ژیانی نێوان مرۆڤەكان هەبێت، ئەوجا هەر ئایین و بیروبۆچوونێكی هەبێت ئه‌و مرۆڤه.
هه‌روه‌ك خودای گه‌وره لە قوڕئانی پیرۆز له ئایه‌تی 13 ی سوڕه‌تی الحجرات ده‌فه‌رموێت.
يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ [سورة الحجرات:13]
"ئاشتی و پێكەوە ژیان " بنەمای چالاككردنی كۆمەڵگەیه و هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بێت بۆ ژیانكردن لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی و لێبووردەیی و ڕێزگرتن و قبوڵكردنی بیروباوه‌ڕی جیاوازی ئایدۆلۆژیا.
پێکەوە ژیان لەهەمان كاتدا لەنێوان دوو كۆمەڵ، یان زیاتر لە هەركۆمەڵگەیەكی فرە ئایدیۆلۆژیادا، واتە هەوڵدان بۆ کارکردن لەسەر توانای بیرکردنەوەی(تاك) لەبارەی ژیانكردن لەگەڵ ئەویتر و ڕێزگرتن لە جیاوازییەكەی.
هه‌رێمی كوردستان جیاواز له شوێنه‌كانی تر تاکە جێگایه کە توانیویەتی ببێته لانكه‌ی پێكه‌وه ژیان بۆ هەموو پێکهاتەکان لە جیاوازی ئاین و نەتەوە، ئەمەش فاکتەرێکی سەرەکی ئەم سەقامگیریەیە کەهەیە و بۆتە مایەیی سەرنجراکێشانی ناوچەکانی دەوروبەر.
لە زۆر شوێنی کوردستان زیاتر لە نەتەوەیەک و پەیڕەویی ئاینی جیاواز هەن کە به‌بێ كێشه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین بێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ گرفتێک ببنه‌وه و تەنانەت زۆر جار ژن و ژنخوازی لەنێوانیان دروست ده‌بێت و بەپیکەوە بوون ژیانیان ڕازاندۆتەوە.
ئەم ئاشتی و پیکەوە ژیانەی هه‌رێمی كوردستان هەروا بەئاسانی نەهاتۆتەدی، بەڵکو ئەمە بەرهەمی بیرکرنەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ یه‌كتر قه‌بوڵكردن و پیکەوەژیان.
به‌پێویستی ده‌زانم سوپاس و پێزانینی تایبه‌تی خۆم و ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ ئاڕاسته‌ی ڕاگرایه‌تی كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان بكه‌م، كه له ڕابردوو و له ئێستادا به‌جۆرێك كۆنفڕانس و سیمپۆزیۆمهكانییان ڕێكده‌خه‌ن كه گرێدراوی كۆمه‌ڵگه‌یه و هه‌وڵیانداوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه هه‌ڵوه‌سته بكه‌ن كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و
گه‌نج و خێزان و تاك دورستبكهن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.